سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك: زمان پێكهاته‌یه‌كى سه‌ره‌كیى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ییمانه‌ کولتوور

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەڕۆژی جیهانیی زمانی دایك دا، پەیامێكی بڵاوكردەوە و زمان بە "ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و كولتووری" ناودەبات.

ئەمڕۆ هەینی (21/شوبات/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی رۆژی زمانی دایک، پەیامێكی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوكردەوە و دەڵێت، "له‌ رۆژى جیهانیى زمانى دایكدا، جه‌خت له‌ به‌ره‌وپێشبردنى زمانى شیرینى كوردى و زمانى ته‌واوى پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌كه‌مه‌وه‌."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "زمان پێكهاته‌یه‌كى سه‌ره‌كیى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و نیشتمانى و كولتووریمانه‌، ده‌بێ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك پارێزگارى لێ بكه‌ین و بایه‌خ و گرنگیى پێویست به‌ پێشخستنى بده‌ین." 

ڕۆژی (21-2)ی هەموو ساڵێك وەك ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك دیاریكراوە، لە جیهان چالاكی و كۆنفڕانسی تایبەت بە زمانی دایك بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین