وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان رێکەوتین کوردستان- عێراق

نوچە نێت

ئەمڕۆ یەکشەممە (23-2-2025) وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە سەر هەناردەكردنەوەی نەوتی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ڕێككەوتوون.

لە ڕاگەیێندراوەكەی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان هاتووە، "دوای پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوو وەزارەتی نەوتی فیدراڵی و وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتین لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بەپێی بڕی بەردەست."

هەروەها ئاشكرای دەكات، "بۆ ئەم مەبەستە تیمێکی تەکنیکیی هاوبەش بەمەبەستی پشکنینی بۆرییەکانی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان لەنێوان هەردوولادا پێک هێنراوە."

وەزارەتی سامانە سروشتییەكان دووپاتی كاتەوە، "لەم ڕووەوە پابەندبوونی خۆمان بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی دووپات دەکەینەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین