سەرۆك نێچیرڤان بارزانی پەرتووکێک بە دیاری بۆ سەرۆكی ئەمەریكا دەنێرێت
نوچە نێت
ئەمڕۆ یەكشەممە (23/شوبات/2025) ماڵپەڕی رووداو بڵاویكردەوە، شۆن فۆوێت، بانگخوازی کرستیان و کەسایەتیی ناسراوی نێو پارتی کۆماری، کە هەفتەی رابردوو سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد، لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا وێنەی پەرتووکەکەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لەگەڵ خۆم پەرتووکێک و پەیامێک لە سەرۆک نێچیرڤان بارزانییەوە بۆ سەرۆک ترەمپ دێنمەوە.
ئەو پەرتووكەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بۆ دۆناڵد ترەمپی ناردووە، بە ناونیشانی (کوردستانێک بۆ هەمووان؛ لەئامێزگرتنی هەموو بیروبڕواکان و فرەڕەنگی)ـیە.
هەروەها دەشڵێت، لەسەر لاپەڕەیەکی یەكەمی پەرتووکەکە، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی بە واژۆ و دەستوخەتی خۆی نووسیویەتی، سەرۆک ترەمپی ئازیز، بە خۆشحاڵییەوە ئەم پەرتووکەتان لەبارەی ئازادیی ئایینی لە کوردستان پێشكێش دەکەم، کە رەنگدانەوەی بەهای هاوبەشی سەربەستی و ئازادییە ئایینییەکانمانە.
جێگەی ئاماژەپێدانەه، ڕۆژی (20-2-2025) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، "له نامه‌كه‌دا سه‌رۆک تره‌مپ وێڕاى سوپاسگوزارى" بۆ نامەیەکی پێشتری سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى، "جه‌ختى له پێكه‌وه‌كاركردن و هاریكاریى هاوبه‌ش و بره‌ودان به به‌ها هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كردووه‌ته‌وه."
هەروەها ئەوەش هاتبوو، سه‌رۆكى ئه‌مریكا هەروەها له كۆتاییى نامه‌كه‌یدا "هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان خواستووه."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment