شاندی دەم پارتی بۆ جاری سێیەم سەردانی ئیمراڵی دەکەن تورکیە

نوچە نێت

جێگری سەرۆکی گروپی دەم پارتی رایگەیاند، "لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو شاندی ئیمراڵی بۆ جاری سێیەم سەردانی ئیمراڵی دەکەن و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کۆدەبنەوە، لەدوای ئەم کۆبوونەوەیە کاتی بانگەوازە مێژوویەکەی ئۆجەلان ڕوون دەکرێتەوە."

ئەمڕۆ دووشەممە (24/شوبات/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، شاندی ئیمراڵی لەدوای سەردانییەکەیان بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم،  گوڵساتن کلیچ جێگری سەرۆکی گروپی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا ڕایگەیاند، "لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو بۆ جاری سێیەم شاندی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان دەکەنەوە."
سەبارەت بە کاتی بانگەوازەکەی ئۆجەلان گوتی، "شاندەکەمان داواکاری پێشکەش بە وەزارەتی دادی تورکیا دەکات بۆ مۆڵەت وەرگرتن، هەروەها ئەنجامی کۆبوونەوەکانی سەردانەکەی هەرێمی کوردستان بە ئۆجەلان ڕادەگەێیندرێت کە لەسەر داوای ئەو کۆبوونەوەکان ئەنجام درابوو، هەروەها کاتی بانگەوازە مێژوویەکەی ئۆجەلان لە کۆتایی ئەم سەردانە ڕوون دەکرێتەوە."
ئاماژەی بەوەش کرد، "لەدوای بانگەوازەکە کێشەی کورد کە لەئێستادا تەمەنی (100) ساڵە و لەدوای (40) ساڵ ململانی سەردەمێکی نوێ بۆ چارەسەری کێشەکان دەستپێدەکات لەنێوان حکومەتی تورکیا و کورد."
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، دەم پارتی ڕایگەیاندبوو کە عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە (15) ئەم مانگە بانگەوازی چەکدانان بۆ پەکەکە بڵاودەکاتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا بانگەوازەکەی بڵاونەکردۆتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین