ژنە نووسەر و شاعیرێکی بە ناوبانگی کورد کۆچیدواییکرد هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

نووسەر و شاعیری ناسراوی کورد زەینەب مەلا ئەحمەد ناسراو بە (دیا جوان)، لە تەمەنی (73) ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچیدواییکرد.

ڕۆژی (26/ شوبات/2025) شاعیری ناسراوی کورد دیا جوان، لە تەمەنی 73ساڵیدا بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچییدواییکرد.

دیاجوان، ژنە ساعیرێکی ناسراو کوردستانی ڕۆژئاوایە. هەستی نیشتیمان پەروەری و خۆشەویستی کوردستان لە سەر تەواوی نووسین و شعرەکانی ڕەنگی دابووەوە. بە هەڵوێستی کوردپەروەری ناسرابوو. ئەو نووسەرە کوردە 14کتێبی نووسیوە کە زۆرینەیان ھەڵبەست، چیرۆک و شانۆنامە بوون. دایکی جوارکچ و دوو کوڕبوو.

لە ژیانیدا چەندین خەڵات و ڕێز لێنانی جۆراوجۆری پێبەخشراوە، وەکو کەسێکی بە هەوڵوسیتی نیشتیمانی بە ناوبانگ بوو. لە گۆڕستانی دهۆک بە خاک سپێردرا.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین