وەزارەتى نەوتى عێراق: لە چەند کاتژمێرى داهاتوو دەست بەهەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێم دەکرێت کوردستان- عێراق

نوچە نێت

کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکۆر) رایانگەیاند، پێویستە رێککەوتن لەبارەی شایستە داراییەکانیان پێش دەستکردنەوەی هەناردەی نەوت بکرێت، دەشڵێن، ئەمڕۆ دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت ناکەنەوە، وەزیرى نەوتى عێراقیش دەڵێت، لە چەند کاتژمێرى داهاتوو رەوانەکردنەوەى نەوتى هەرێم دەست پێکدەکاتەوە.

ئەمڕۆ هەینی (28/ شوبات/ 2025)  کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور)  راگەیێندراوێکی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی کوردستان بڵاوکردەوە. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکور ئامادەن دەستبەجێ هەناردە دەستپێبکەنەوە هەرکاتێک بە گوێرەی گرێبەستی یاسایی و رێنماییە بازرگانییەکانی ئێستا رێککەوتن بۆ پێدانی پارەی هەناردەی رابردوو و داهاتوومان کرا، تاوەکو ئێستا هیچ شتێک لەوبارەیەوە بە کۆمپانیاکانی ئەندام لە ئەپیکوور نەگەیشتووە".
کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) لە راگەیێندراوەکەى دەستخۆشی لە هەوڵەکانی مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق و گوتەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە رۆژی 25ی شوباتی 2025 دەکات. بە گوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوە، هەردوولا هاوڕابوون لەبارەی پێویستی کردنەوەی بۆڕی عێراق-تورکیا".
ئەو راگەیێندراوەی ئەپیکور حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند؛ لە ماوەى چەند کاژێرى داهاتوودا دەستپێکردنەوە بە هەنادەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان رادەگەیێنن. 
لە لایەکى دیکەوە نووسینگەى حەیان عەبدولغەنى، جێگرى سەرۆک وەزیران بۆ کاروبارى وزە بڵاوى کردوە، لە چەند کاتژمێرى داهاتوو بەوەدا نەوتى هەرێمى کوردستان لە رێگەى کۆمپانیاى سۆمۆ دەست بە هەناردەى دەکرێتەوە، بڕى سەرەتایی هەناردەکردنەوەى نەوت لە رۆژێکدا (185) بەرمیل دەبێت لە رۆژێکدا و دواتر بڕەکەى زیاد دەکرێت، تاوەکو دەگاتە ئەو بڕەى کە لە یاسای بودجەى گشتى دیاری کراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین