پیاوێک ژنەکەی دەکوژێت هەواڵ
ژنێک لە قەزای بنەسڵاوە لایەن هاوسەرەکەوە دەکوژرێت، دواتر لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیردەکرێت. بە پێی لێدوانی پۆلیس هۆکارەکە “کێشەی کۆمەڵایەتی" بووە.

ڕۆژی هەینی (28/ شوبات/2025) لە قەزای بنەسڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر، ژنێک لە لایەن هاوسەرەکەیەوە بە حەوت گولە دەکوژرێت، هەمان ڕۆژ لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیردەکرێت.

بە پێی زانیارییەکان، ئەم دوو هاوسەرە ماوەیەکی زۆربووە کێشەیان هەبووە، لە ڕۆژی هەینی لە ئەنجامی کێشە و دەمەقاڵێ، پیاوەکە بە حەوت گولە کۆتایی بە ژیانی ژنەکە دێنێت. هەمان ڕۆژ پیاوەکە لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکرا. دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، پۆلیسی هەلێر، هۆکاری تاوانەکەی بە “کێشەی کۆمەڵایەتی” بڵاوکردەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین