دەوڵەت باخچەلی سوپاسى سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات تورکیە

نوچە نێت

ناکهان ئالچی نووسەری هەبەر تورک ئاشکرای کرد، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتى نەتەوەیى تورک مەهەپە پەیوەندی بە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی کردووە و لە پەیوەندییەکە بۆ پشتیوانیکردنی لە پرۆسەی ئاشتی نوێ سووپاسی کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (دووی ئادار/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ناکهان ئالچی نووسەری رۆژنامەی هەبەر تورک بڵاویکردۆتەوە سەرۆکی مەهەپە پەیوەندی بە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کردووە کە لەئێستادا لە زیندانی ئەدیرنەیە.
تادێت پێشهاتەکانی پرۆسەی نوێ لە دوای بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە و پەیامی پابەندبوونی قەندیل بە بانگەوازەکە بەردەوامە.
ئەو نووسەرە سەبارەت بە پەیوەندییەکە لە بەرنامەیەکدا دەڵێت، دەوڵەت باخچەلی پەیوەندی بە دەمیرتاشەوە کردووە و لە پەیوەندییەکە باخچەلی بەهۆی پشتیوانیکردنی دەمیرتاش بە پرۆسەی ئاشتی نوێ سووپاسی کردووە.
دەمیرتاش لە دوای پەیامەکەی ئۆجەلان پشتیوانی خۆی بۆ پرۆسەکە دەربڕی و ڕایگەیاند، ڕۆڵی ئەردۆغان و باخچەلی و ئۆجەلان لە پرۆسەکە گرینگە و بۆ سەرکەوتنی ئەم سێ سەرکردەیە کە دەستپێشخەریێکی مێژووییان بۆ ئاشتی کورد و تورک کردووە، ئەوەی لە دەستم بێت بەزیادەوە دەیکەم.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین