ڕاگەیەندراوێک لە بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکانەوە کوردستانی

نوچە نێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر زیاتر لە (26) کیلۆگرام مادەی هۆشبەر دا گرتووە و (11) کەسیان بە تۆمەتی مامەڵەکردن بەو مادەیەوە دەستگیر کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە (4/شوبات/2025) بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان بڵاویكردەوە، لە دوو هەفتەی رابردوو، "بەهاوکاری و هەماهەنگی نێوان بەرێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان و بەڕێوەبەرایەتیەکانی ئاسایشی پیرمام و سۆران و چاودێری و بەدواداجوون، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانرا بڕی (26) کیلۆو(208)گرام مادەی هۆشبەر لەجۆرەکانی (کریستاڵ و حشیش و هیرۆین) هەڵبگیرێتەوەو دەستی بەسەردا بگیرێت. هەروەها بەهۆی ئەم چالاکیانە توانرا ژمارەیەک تۆڕی کڕین و فرۆشتن و بڵاکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکرێن و هەڵبوەشێنەوە کە پێکهاتوون(11)تۆمەتبار."

بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەكە، "لە دادگا دۆسیەی تاوان بۆ تەواوی ئەو تۆمەتبارانەی کەدەستگیرکراون، کراوەتەوە کە بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵیەکان مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین