لە ماوەی یەک مانگدا 19 ژن کوژراون هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە ماوەی یەک مانگدا لە ئیران 19 ژن کوژراون، 10 ژنی چالاکوان دەستبەسەرکراون و چوار ژن سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

بەپێی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی شوباتی ساڵی 2025، 19 ژن کوژراون کە 17 ژن لە لایەن کەسە نزیکەکانیانەوەو سێ ژن لە لایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لە سێدارەدراون.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، کە لە ماوەی یەک مانگدا دەژنی چالاک دەست بە تۆمەتی جیاواز لە لایەن ڕژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراون، چوار ژن لە لایەن دەزگاکانی سزادانەوە سزای لە سێدارەدانیان بەسەرداسەپێنراوە، کە دوو ژن لەو ژنانە چالاکوانن. هەروەها 16 ژن لە لایەن کەسە نزیکەکانیانەوە بە بیانووی جیاجیاوە کوژراون. لەم ژمارەیە بکوژی 10 ژن هاوسەرەکانیان بوون

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین