گوتەبێژى ئەپیکور: کۆبوونەوەى ئەمڕۆ لەبارەى هەناردەى نەوتى کوردستان بوو
نوچە نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (شەشى ئادار/ 2025) مایڵز کاگینز بە رووداوى راگەیاند، نوێنەرانی ئەپیکور لە کۆبوونەوەکەدا جەختیان لەوە کردەوە؛ دەیانەوێت دڵنیابنەوە لەوەی، کەی پارەی
کاگینز داوای کرد، حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان پێش دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، گوێ لە بۆچوونەکانی ئەوان بگرن و، ئەوانیش گوێ لە تێبینییەکانی هەردوو حکومەتەکە دەگرن.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، ئێمە، روونی و دادپەروەریمان دەوێت، دەمانەوێت بە ئاشکرا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان دابنیشین و باسی دۆزینەوەی چارە بکەین."
کاگینز ئاماژەى بەوەش کرد، زۆر گرنگە بنەمایەک هەبێت، ئەو کۆمپانیایانەی نەوت کە لە هەرێمی کوردستاندا کاردەکەن، هەمان مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت وەک ئەو کۆمپانیایانەی لە عێراقدا کار دەکەن، چونکە لە عێراق ئەو کۆمپانیایانە دەزانن کەی و چۆن پارەی نەوت وەردەگرن و کێشەی داراییان نییە."
تائێستا چەند جارێک وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە، "بەمزووانە هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکاتەوە"؛ بەڵام نەبوونی گەرەنتی لەنێوان کۆمپانیاکان و حکومەتی فیدراڵ، هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستانى دواخستووە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment