وەزارەتی بەرگری تورکیا: پێویستە پەکەکە بەبێ مەرج چەک دانێت تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە داوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان هۆشداری دەداتە پەکەکە، لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "بەگوێرەی ئەوەی بانگەوازەکە کراوە، پێویستە دەستبەجێ پەکەکە و هەموو گروپەکانی سەر بە ڕێکخراوەکە چەکەکانیان ڕادەستبکەن و کۆتایی بە هەموو چاڵاکییەکانیان بهێنن و بەبێ مەرج خۆیان هەڵبوەشێنەوە."

ئەمڕۆ هەینی (حەوتی ئاداری/2025) ماڵپەڕی (trt) بڵاویکردەوە، وەزارەتی بەرگری تورکیا لەدوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە رایگەیاند، "پێویستە هەموو گروپەکانی سەر بە ڕێکخراوەکە کۆتایی بە چالاکییەکانیان بهێنن و چەکەکانیان ڕادەستبکەنەوە و بەزووترین کات خۆیان هەڵبوەشێنەوە."

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی بەرگریی تورکیا کە ئاماژەی بەوەکردووە، "هەروەک ڕوونە لە (27)ـی شوبات بانگەوازەکەئ ئۆجەلان ڕاگەیێندرا بۆ چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشانەوەی ڕێکخراوەکە، بینیمان خۆیان تێگەیشتوونە ئەوان بەو ڕێبازە نەگەیشتونەتە هیچ شوێنێک و ئامانجێک، هەرچەندە بڕیارەکەیان دواکەتووە بەڵام ئەم بڕیارەیان داوە و دەبێت بەبێ مەرج دەستەبەجێ چەکەکانیان دانێن."

ڕاگەێندراوەکە هاتووشە، "لە بانگەوازەکەدا هیچ شتێک بەناوی راگەیاندنی ئاگربەست نەهاتووە لەلایەن پەکەکەوە و ئێمە ئاگربەستمان ناوێت، ئەوەی هەیە بیانووهێنانەوە، هەروەک وەزیرە بەرگریی وڵاتەکەشمان رایگەیاندووە نابێت پرۆسەکە بەلاڕێداببەن و ماوەکەی درێژبکەنەوە بەرامبەر هەر ئەگەرێک بۆ تێکدانی پرۆسەکە ڕێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر."

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، شاندی دەم پارتی لە (27)ـی شوبات لەدوای گەرانەوەیان لە ئیمراڵی شاندەکە بانگەوازە مێژوویەکەی ئۆجەلانیان بۆ چەکدانانی پەکەکە و هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکەیان بۆ ڕای گشتی خوێندەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین