سەرۆکی ئۆکراینا: لەگەڵ ئەمەریکا بۆ كۆتاییهێنان بەجەنگ لە سعودیە کۆدەبینەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرینا لە پەیامێکدا لە  تۆڕی كۆمەڵایەتی تێلێگرام ڕایگەیاندووە، هەفتەی داهاتوو سەردانی سعودیە دەکات و دەڵێت، "سەردانێکی پلان دارێژراوە بۆ کۆبوونەوەمان لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە ئەنجام دەدەم، هەروەها بەمەبەستی دانوستاندنمان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا و کۆتایی هێنان بە جەنگی ڕووسیا تاوتوێ دەكەین."

ئەمڕۆ هەینی (حەوتی ئادار/2025) ماڵپەڕی (بی بی سی) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند کە هەفتەی رابردوو سەردانی سعودیە دەکات لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە کۆدەبێتەوە، هەروەها لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا چەند کۆبوونەوەیەک دەکەن بۆ بەرنامەکانی داهاتووی ئاشتی و کۆتایهێنان بە جەنگی ڕووسیا.

زێلێنسکی لە تێلێگرام ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەمەوبەدوا شاندەکەمان بەمەبەستی کارکردنمان لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکانمان لە سعودیە دەمێننەوە، ویستی ئۆکراینا ئاشتییە."

هەروەها سەرۆکی ئۆکراینا راشیگەیاندووە، ئێمە بۆ ئاشتییەکی بەردەوام و خێرا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بەکاراییەوە کار دەکەین.

لەدوای ئەو لێدوانەی سەرۆکی ئۆکراینا، ترەمپ لە کۆشکی سپی رایگەیاند، "پێموایە ئۆکراینا مەبەستیەتی ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێمە بکات، چونکە هیچ چارەیەکیان نەماوە."

ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری تایبەتی ترەمپ سەبارەت بە کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئۆکراینا لە سعودیە رایگەیاندووە، لەچوارچێوەی کۆتایهێنان بە جەنگی ڕووسیا و ڕێککەوتنی ئاشتی هەفتەی داهاتوو لەگەڵ هاوتا ئۆکراییەنەکان لە سعودیە کۆدەبینەوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین