کچێکی  19ساڵ بە گولەی وێڵ گیان لە دەست دەدات هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکانی شاری لازقییە لە سوریا، کچێکی کوردی تەمەن 19 ساڵ بە گولەی وێڵ گیان لە دەست دەدات.

ڕۆژی پێنج شەممە( 7 /ئازار/2025) لە شەڕ و پێکدادانەکانی شاری لازقییە، کچێکی کورد بە ناوی شیندا عادل کشۆ، قوتابیی قۆناغی یەکەمی کۆلێژی پزیشکی، بەهۆی گولەیەکی وێڵەوە لە خەودا گیان لە دەست دەدات.

دوای ئەوەی شەڕ لە نێوان هێزە چەکدارەکانی سوریا و عەلەویان روویدا، کۆمەڵێک قوتابی کوردستانی ڕۆژئاوا کە بۆ خوێندنی زانکۆ، لە شاری لازقییەن گیریان خواردووەو ناتوانن بگەڕێنەوە ڕۆژئاوا. هەر بەم هۆیەوە کچێکی کوردی خەڵکی قامیشلۆی کوردستانی ڕۆژئاوا، کە بە مەبەستی خوێندنی زانکۆ لە لازقییەبووە، لە کاتی خەودا گولەی وێڵی بەرکەوتووە، بەم هۆیەوە گیانی لە دەستداوە.

بە پێی زانیارییەکان، بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە تا ئێستا 70 کەس، کوژراون و دەیان کەس لە چەکدارانی هەردوولا و خەڵکی سڤیل برینداربوون. ئیدارەی ئاسایشی گشتی لە شارەکانی لازقییە، حومس و تەڕتوس، قەدەغەی گشتیی ھاتوچۆی ڕاگەیاندووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین