ئەحمەد شەرع داوا دەكات هێزەكانی حكومەت پێشێلكارییەكان رابگرن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

لەدوای پێدادانەكانی چەند رۆژی رابردوو ئەحمەد شەرع، سەرۆكی كاتی سووریا رایگەیاند، پاشماوەكانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدی لەكارلادراو رووبەڕووی دادگا دەكرێنەوە، داواشی لە هێزەكانی سووریای نوێكرد رێگە لە پێشێلكارییەكان بگرن.

ئەمڕۆ شەممە (هەشتی ئادار/2025) ماڵپەڕی (حوڕە) بڵاوی كردەوە، سەرۆكی سووریای نوێ لە تورێكدا بەڵێنیدا،  بەردەوام بێت بۆ هەوڵدان لە كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت و هانی چەكدارانی عەلەویشی دا بەرلە دەرفەت چەكەكانیان رادەست بكەن.

شەرع لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئاماژەی بەوە كرد، كە پاشماوەكانی دەسەڵاتی رووخاو هەوڵی تاقیكردنەوەی سووریای نوێ دەدەن، سووریا لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوا لە باكوورەوە بۆ باشوور یەك سووریایە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی گوتی، جەخت لەسەر ئەوە دەكەمەوە رێگە بە كەس نادەم سنوورەكان ببەزێنێت زێدەڕەوی لە كارداناوەكان بكات، هەر كەسێك مافی هاووڵاتیانی پێشێل كردبێت، بە توندی سزای دەدەین، رووی دەمی كردە پاشماوەكانی رژێمی بەشار ئەسەد و گوتی، ئیدارەی نوێی سووریا جگە لە چاكسازی لەو وڵاتەی كە وێرانتان كردووە هیچ خواستێكی دیكەی نییە، ئێمە ئامانجمان خوێنی ئێوە نییە.

بەگوێرەی روانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ماوەی دوو رۆژی رابردوو زیاتر لە (180) كەس لە ناوچەكانی رۆژئاوای سووریا كە شوێنی عەلەویەكانە كوژراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین