باخچەلی: ڕاگەیاندنی ئاگربەست ڕاگەیێندراوێکی هاوسەنگ و دروست نییە شیکاری

نوچە نێت

سەرۆکی مەهەپە سەبارەت بە دەستپێکردنی هەنگاوەکانی پرۆسەی نوێ رەخنە لە پەکەکە دەگرێت و دەڵێت، "بانگەوازەکەی (27)ـی شوبات زۆر ڕوونە و هەموو ڕێکخراوەکانی پەکەکە و گرووپ و درێژکراوەکانی سەربە ئەو ڕێکخراوە دەگرێتەوە، بێباکی ئەوانە کە هەوڵەکانیان چرکردۆتەوە بۆ سیاسی و یاساییەکان، پێموایە ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن پەکەکەوە ڕاگەیێنراوێکی هاوسەنگ و دروست و ورد نییە."

ئەمڕۆ یەکشەممە ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە لە هەڵساندنێکدا باس لە راگەیاندنی پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان و راگەیاندنی ئاگربەست لەلایەن ڕێکخراوی پەکەکەی کرد و گوتی، "ڕاگەیاندنی ئاگربەست ڕاگەیێندراوێکی هاوسەنگ و دروست و ورد نییە، ، دەبێت دەستبەجێ و بەبێ مەرجی پێشوەختە چەکە خوێناوییەکانیان دابنێن و ڕادەستی کۆماری تورکیا بکەوە."

باخچەلی ئاماژە بەوە دەکات، "دەم پارتی هەوڵی جددی دەدات بۆ بەرەوپێشوەچونی پرۆسەکە بە ئەقڵێکی ساغ و سەرسام و پەیامە گەرمە یەک لە دوای یەکەکانیان، ئەمەش ڕێگایەک بەردەم پارتەکە خۆش دەکات بۆ ئەوەی لە داهاتوو بتوانن ببن بە حزبێکی تورکی."

سەبارەت بە بانگەوازەکەی ئۆجەلان باخچەلی دەڵێت، بانگەوازەکەی (27)ـی شوبات زۆر ڕوونە و هەموو ڕێکخراوەکانی پەکەکە و گروپ و درێژکراوەکانی سەربە ئەو ڕێکخراوە دەگرێتەوە، هەروەها ڕاشیگەیاند، "وا دیارە ڕێکخراوی یەپەگە و هاوشێوەکانی دەڵێن ئەم بانگەوازە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە، ڕاشیانگەیاند کە بۆچوونی جیاوازیان هەیە و ناکۆکن لەگەڵ پەیامەکە، ئەمە تێروانینێکی بێ بنەمایە، بڕیارەکەیان پێچەوانەی سەرکردایەتی و دامەزرێنەرەکانیانن."

سەرۆکی مەهەپە جەخت لەوە دەکاتەوەکە کە، "ئەوەی ڕێکخراوەکەی دامەزراندووە داوای هەڵوەشانەوە دەکات" و دەشڵێت، "ئەمەی لەبەدەر ئەوەیە تەنیا یاریکردنە بە کاتە، دەیەوێت دۆخەکە تێکبدات و دەیانەوێت دۆخەکە ئیستفزار بکەن و بە چڕکردنەوەی داواکارییەکانیان بۆ یاسای سیاسی و یاساییەکان." 

بە دروشمی "تورکیایەکی بێ تیرۆر" شاندی دەم پارتی لە دوای پەیامەکەی چەکدانان بۆ پەکەکە لەلایەن ئۆجەلانەوە بڕیارە دووبارە سەردانی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا بکەن.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ئاشکرای کرد، ڕۆژی (10)ـی ئادار سەردانی جەهەپە بکەن، هەروەها بڕیاریشە لە (17)ـی ئەم مانگە سەردانی هەریەک کە پارتی مەهەپە و ئەکپارتی بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ناوی ئەو کەسانەی بەشداری کۆبوونەوەکان دەکەن ئاشکرا نەکراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین