سەرۆکى سووریا لیژنەیەکى بۆ رووداوەکانى چەند رۆژى رابردوو پێکهێنا
نوچە نێت
ئەمرۆ یەکشەممە (نۆى ئادار/2025) ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردووە، لە راگەیێندراوى سەرۆکایەتى هاتووە، بە پشتبەستن بە بەرژەوەندى باڵاى نییشتیمان و پابەندى بە چەسپاندنى ئاشتى کۆمەڵایەتى و دەردەخستنى راستییەکان سەرۆک کۆمارى سووریا ئەم بڕیارانەى دا.
یەکەم: پێهێنانى لیژنەیەکى سەربەخۆى نیشتیمانى بۆ دەرخستنى راستى رووداوەکانى سووریا لە (2025/03/6) کە پێکهاتووە لە:
دادوەر جومعە دبیس عەنزى، دادوەر خالد عدوان حەلۆ، دادوەر عەلى نەعسان، دادوەر عەلائەدین یوسف، دادوەر هەنادى ئەبوو عەرەب، لیوا عەوەز ئەحمەد عەلى، پارێزەر یاسر فەرحان.
دووەم: ئەرکى ئەو لیژنەیە ئەو خاڵانەیە:
1 ــ ئاشكراكردنى هۆکار و ئەو دۆخ و لێکەوتەکانى بووە هۆى ئەو رووداوانە.
2ـ ليكۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانى بەرانبەر هاووڵاتیان بکرێت ئەوانەشى بەرپرسانى ئەو پێشێلکاریانە دیارى بکرێت.
3ـ ليکۆڵینەوە لە دەستدرێژى بۆ سەر دامەزراوەى گشتى ئاسایش و سوپا و دیاریکردنى بەرپرسانى دەستدرێژیەکان بکرێت.
سێیەم: لەسەر هەموو لایەنە حکومییە پەیوەندییدارەکان پێویستە بۆ جێبەجێکردنى کاری ئەو لیژنەیە هاوکاربن.
چوارەم: ئەو لیژنەیە مافى ئەوەى هەیە داواى هاوکارى لەوانە بکات کە بە گونجاویان دەزانێت بۆ جێبەجێکردنى کارەکانیان و بەزرکردنەوەى راپۆرت بۆ سەرۆکایەتى کۆمار لەماوەى لە رۆژى دەرچوونییەوە بۆ ماوەى (30) رۆژ.

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment