ڕووسیا دووبارە هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر ئۆکراینا دەستپێکرد عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

دوێنێ شەو ڕووسیا بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێڕشی کردە سەر شاڕۆچکەی دۆبرۆپیلیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئۆکراینا، وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە رایگەیاند، هێرشەکە بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان بووە و بەهۆیەوە (14) هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی (37) کەسیش برینداربوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە (نۆی ئاداری/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی ئۆکراینا بەهۆی هێرشێکی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ڕووسیا بۆسەر بینایەکی شەش قاتی کە شوێنێ نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان بووە و بۆتە هۆی کوژرانی (5) منداڵ و زیاتر لە (11) کەس و بریندار بوونی (37) کەس و زیان گەیاندن بە (30) ئۆتۆمبێل.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "جگە لەم هێرشە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایە سەر ناوجەی خارکیڤ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە و بووە هۆی گیان لەدەستدانی چەند هاوڵاتییەکی دیکە." 

لەباری ئەم هێرشەوە سەرۆکی ئۆکرینا لە تۆری کۆمەڵایەتی فیسبوک رایگەیاند، "ئەم هێرشانە دەریدەخات کە ئامانجەکانی ڕووسیا نەگۆراوە، هەربۆیەش پێویستە بۆ ئەوەی گیانی خۆمان بپارێزین و پێویستە هێزی بەرگری وڵاتەکەمان بەهێزتربکەین و سزاکانی سەر ڕووسیاش بە هەمووتواناکانمان زیاتر بکەین، دەبێت ئەوەی پاڵپشتی دارایی پۆتین بکات بروخێنرێت."

لەکاتێکدا ترەمپ هەوڵەکانی چڕکردۆتەوە بۆ کۆتایهێنان بەم جەنگە، بەڵام لەڕۆژی هەینییەوە ڕووسیا دەستیکردووە بە هێرشکردن، زیانی بە ژێرخانی وزە و غازی ئۆکراینا گەیاندووە. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین