هاوكاريى عێراق بۆ لبنان... لێكدانه‌وه و ژماره‌ى جیاواز
نوچه‌نێت
له رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردووه‌وه لێكدانه‌وه و ژماره‌ى جیاواز له‌باره‌ى ئه‌و هاوكارییه بڵاو ده‌كرێته‌وه كه عێراق به نیازه به سوپاى لبنانى بدات، شه‌وى رابردوو 28ى نیسان ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى ئاشكرا كردووه كه به سوپاكه ده‌درێت و ده‌ڵێ، "سێ ملیۆن دۆلاره". كه‌چى سه‌رچاوه لبنانییه‌كان باس له ژماره‌ى تر ده‌كه‌ن.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو حه‌سه‌ن نازم گوته‌بێژى حكومه‌تى عێراق رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى ره‌زامه‌ندى داوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى هاوكارییه‌كه به سوپاى لبنان بدرێت.
ماڵپه‌ڕى مه‌وازین نيوز عێراقى ده‌ڵێ، كه‌ناڵى ئێم تیڤى لبنانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، بڕى ئه‌و پاره‌یه‌ى له لایه‌ن عێراقه‌وه به سوپاى لبنان ده‌درێت، سێ ملیار و 500 ملیۆن دۆلاره.
كه‌ناڵه لبنانییه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق یه‌كێك بووه له‌وانه‌ى زۆرترین به‌رگرى له هاوكاریكردنى سوپاى لبنان كردووه.
كه‌چى كه‌ناڵى "جه‌دید"ى لبنانى له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى خۆى نووسیویه‌تى، "ئه‌و پاره‌یه‌ى به سوپاى لبنان ده‌درێت بڕه‌كه‌ى دوو ملیۆن و 800 هه‌زار دۆلاره". تا ئێستا حكومه‌تى عێراقى و لبنان به فه‌رمى بڕه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه، به‌ڵام دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ه‌ته‌وه هاوكارییه‌كان بۆ سوپاى لبنان له چوارچێوه‌ى خۆراك و پێداویستى مرۆیى ده‌بێت.
له‌ئابى 2020 دواى ته‌قینه‌وه گه‌وره‌كه‌ى به‌یروتى پایته‌ختى لبنان عێراق دووجار هاوكاریى لبنانى كردووه، یه‌كه‌میان ناردنى ئارد و گه‌نم بوو، دووه‌م جاریش ناردنى پێویستى پزیشكى و تیمى پزیشكى بوو. كه‌چى هه‌ردوو جار ناڕه‌زایى و ده‌نگۆى جیاوازى لێكه‌وته‌وه.
ماڵپه‌ڕى ئیلاف پێشتر له راپۆرتێكدا به وردى باسى ئه‌و ناڕه‌زاییانه‌ى كردووه، یه‌كه‌میان به‌هۆى ئه‌وه بوو كه ئارده‌كه له كۆگایه‌كدا فڕێدرا بوو. دووه‌م جاریش كاتێك لبنان سوپاى ئه‌و وڵاتانه‌ى كرد هاوكاریى كردوون ناوى عێراقى تێدا نه‌بوو، ئه‌مه‌یش عێراقى توڕه كرد.
زۆرێك له عێراقییه‌كان له‌و جۆره هاوكارییانه نیگه‌رانن، چونكه به‌گوێره‌ى زۆربه‌ى پێوه‌ره‌كان عێراق له بارودۆخێكى سه‌ختى ئابوورى دایه و رێژه‌ى هه‌ژاریى تێیدا به‌رزه. ماوه‌ى دوو ساڵ زیاتره به‌رده‌وام خه‌ڵكى عێراق خۆپێشاندان له دژى بێكاریى و گه‌نده‌ڵى و خراپى خزمه‌تگوزارى و نزمى ئاستى بژێویان ده‌كه‌ن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment