هەسەدە و حکومەتى سووریا رێککەوتن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سەرۆکایەتى سووریا بڵاوى کردەوە، سەرۆکایەتى کۆمارى سووریا دەقى رێککەوتنى مەزڵووم عەبدى، فەرماندەى هێزەکانى سووریاى دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆکى کاتى سووریاى بڵاوکردەوە، 

ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە (10/ ئادار/ 2025)  ماڵپەڕى (ئاڕتى) بڵاوى کردەوە،بەگوێرەی راگەیێندراوێکى سەرۆکایەتى سووریا، هەسەدە دەبێتە بەشێک لە دامەزراوەی ئەمنیی دەوڵەتی سووریا. 

دەقی رێککەوتنەکە: 

لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی نێوان بەڕێز سەرۆک ئەحمەد شەرع و بەڕێز مەزڵوم عەبدی، لە رۆژی دووشەممە 10ی ئاداری 2025، ئەم خاڵانەی خوارەوەی رێککەوتنی لەسەرکرا:

1- گەرەنتیکردنی مافی هەموو سوورییەکان لەنوێنەرایەتی و بەشداریکردن لە پرۆسەی سیاسیدا و هەموو دامەزراوەکانی دەوڵەت لەسەر بنەمای لێهاتوویی بێ گوێدانە پاشخانە ئایینی و نەتەوەییەکانیان.

2- کۆمەڵگەی کوردی کۆمەڵگەیەکی رەسەنە لە دەوڵەتی سووریا و دەوڵەتی سوریا گەرەنتی مافی هاووڵاتی بوونی دەکات و هەموو مافە دەستورییەکانی بۆ دابین دەکات.

3- راگرتنی شەڕ لەسەرجەم خاکی سووریادا.

4- تێکەڵکردنی هەموو دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکان لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا لە چوارچێوەی ئیدارەی دەوڵەتی سوریا، لەنێویاندا دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتی و گازییەکان.

5- گەرەنتی گەڕانەوەی سەرجەم ئاوارە سوورییەکان بۆ شارۆچکە و گوندەکانیان و دابینکردنی پاراستنیان لە لایەن دەوڵەتی سووریاوە.

6- پشتیوانی دەوڵەتی سوریا لە رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی ئەسەد و هەموو ئەو هەڕەشانەی کە هەڕەشە لە ئاسایش و یەکپارچەیی خاکەکەی دەکەن. 

7- رەتکردنەوەی بانگەشەکانی دابەشبوون و رق و کینە و هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی ئاشووب لە نێوان هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریادا.

8- لیژنە جێبەجێکارەکان کار دەکەن و هەوڵدەدەن بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنەکە بە شێوەیەک کە لە کۆتایی ئەم ساڵ تێنەپەڕێت.

دەقى رێککەوتنەکە:

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین