ناوەڕۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک بارزانی و مەزلووم عەبدی بڵاوكرایەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆك بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا جەخت لەسەر ئەوەكرایەوە كە"پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سووریادا هەڵوێستی کوردی یەک بێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە (12-3-2025) لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و مەزلووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا، بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.

بارەگای بارزانی دەڵێت، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا "مەزلووم عەبدی وردەکاریی و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ سەرۆک بارزانی شی کردەوە."

هەروەها ئەوەش هاتووە، "هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پاڵپشتی لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا و هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە کە پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سووریادا هەڵوێستی کوردی یەک بێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین