فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر دیمەشق عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

سوپای ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانیکردە سەر دیمەشقی پایتەختی سووریا، بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو بینایە هێرشییکراوەتە سەر بارەگای جیهادی ئیسلامیی فەلەستینی لێبووە و کراوەتە ئامانج.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (13/ئادار/2025) ماڵپەڕی (گەل) بڵاویکردەوە، میدیاکانی ناوخۆی سووریا بڵاویانکردەوە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل کاتژمێر (1:45) خولەکی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێرشیانکردە سەر بینایەک لە ناوچەی مەسرۆ دوممار.
بەگوێرەی زانیارییەکان لەکاتی هێرشەکەدا دوو تەقینەوەی گەورەش لە بیناکە ڕوویداوە، هەروەها ئیسرائیل سەبارەت بە هێرشەکە دەڵێت، ئەو بینایە بارەگای جیهادی ئیسلامییە.
لەلایەکی دیکە کەناڵ (14)ـی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەکردووە، لەهێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا بۆ سەر دیمەشقی پایتەختی سووریا بارەگای بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین کراوەتە ئامانج.
تاوەکو ئێستا سوپای ئیسرائیل هیچ زانیارییەکی فەرمی بڵاونەکردۆتەوە سەبارەت بەم هێرشەی ئەمڕۆ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین