بۆ یەکەم جار ژنێک دەبێتە پارێزگاری هەڵەبجە هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

بۆ یەکەمین جار لە مێژووی کوردستان و عیراق، ژنێک پۆستی پارێزگار بە وەکالەت وەردەگرێت و دوای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران دەست بەکاردەبێت.

ڕۆژی (13/ ئازار/ 2025) ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی نوخشە ناسیح، قائیمقامی ئێستای ھەڵەبجە، وەک پارێزگاری نوێی ھەڵەبجە بە وەکالەت دەربڕی.

دوای ئەوەی کە ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە خانەنشین بوو، نوخشە ناسیح وەک بەربژێر بۆ جێگرەوەی پۆستی پارێزگار دەسنیشانکرا، ئەنجوومەنی وەزیرانیش بە داواکارییەکە ڕازی بوو. بووە یەکەمین ئافرەت لە ھەرێمی کوردستاندا کە پۆستی پارێزگار وەردەگرێت.

نوخشە ناسیح، پێشتریش قائیمقامی هەڵبەجە بوو، لە ساڵی 2008-2015 پۆستی بەڕیوەبەری ناحیەی هەبووە، لە ساڵی 2016 بووەتە قائیمقامی هەڵەبجە، ئێستا بووەتە پارێزگاری هەڵەبجە بە وەکالەت.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین