وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ قەندیل: بەبێ مەرج چەکەکانتان ڕادەستبکەن تورکیە

نوچە نێت

یەشار گولەر وەزیری بەرگریی تورکیا هۆشداری دەداتە دەسەڵاتدارانی قەندیل و ڕایگەیاند، "ئاگربەست و شت نییە دەبێت قەندیل بەبێ مەرج چەکەکانیان ڕادەست بکەن، گروپەکانی سەر بەو ڕێکخراوەش لە وڵاتە دراوسێکانمان دەبێت خۆیان هەڵبوەشێننەوە و ئەوانیش چەکەکانیان دانێن."

ئەمڕۆ شەممە (15/ئاداری/2025) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە، وەزیری بەرگریی تورکیا لە ڵێدوانێکی نوێیدا سەبارەت بە بانگەوازەکەی ئۆجەلان بۆ چەکدانانی پەکەکە هۆشداری دەداتە قەندیل و دەڵێت، "ڕاستەوخۆ بەبێ مەرج چەکەکەکانتان ڕادەستبکەن، ئاگربەست و شت نییە."

گولەر جەختی لەمەش کردەوە، "ئەو ڕێکخراوانەی سەر بە پەکەکەن و لە جوگرافیا جیاوازەکان هەن سەر بەو ڕێکخراوەن و لە وڵاتانی دراوسێش هەن دەبێت دەستبەجێ بڕیاری خۆ هەڵوەشاندنەوە بدەن، چاوەروانی هیچ بڕیارێک و وەڵامێکی جیاواز لەوەی ئێستا بانەکەن."

وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکرد، "لەکاتێکدا بەهیچ جۆرێک لە بانگەوازەکە باس لە ڕاگەیاندنی ئاگربەست نەکراوە و ئاگربەست و شت نییە، ئامانجی ئێمە کۆتایهێنان بە تیرۆرە ئەمە ویستی (85) ملیۆن هاوڵاتی تورکە بۆ نەهێشتی هەڕەشەکانی تیرۆر بەسەر وڵاتەکەمان."

ئەو هەڕەشانەی وەزیری بەرگریی تورکیا لە دوای ئەوەدێت، کە جەمیل بایک چەند رۆژێک بەرلەئێستا ڕایگەیاند، لەئێستادا باودۆخەکە گونجاو نییە بۆ بەستنی کۆنگرە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێکخراوەکەمان ئەمە مەترسیدارە، چونکە هەموو ڕۆژێک تورکیا بەردەوامە لەهێرشکردن بۆسەرمان ئەگەر هاتوو مەرجەکان جێبەجێ بکەن ئەو کات کۆنگرە دەبەستین.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین