وەزیری دەرەوەی تورکیا: داوامان لە ئیدارەی نوێی سووریا کرد مافی کورد بدات تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، "لەکاتی سەردانەکەمان بۆ سووریا داوامان لە ئیدارەی نوێی سووریا کرد مافی کورد بدات، زۆر گرینگە سەرجەم ئەو گروپانەی هۆکارن بۆ کاری ئاژاوەگێری لە ناو خاکی سووریا لە هاوکێشەکە بکرێنەدەرەوە."

ئەمڕۆ شەممە (15/ئاداری/2025) ماڵپەڕی (جمهوریەت) بڵاویکردەوە، لەدوای ڕێککەوتنەکەی دەسەڵاتی نوێی سووریا و هێزەکانی سوپای دیموکرات وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا لەوبارەیەوە گوتی، "ئێمە پێشنیازمان بۆ ئیدارەیی نوێی سووریا کردووە مافی کورد بدات، ئەمە هەم بۆ سەرۆک کۆمارەکەمان گرینگە هەم بۆ تورکیاش."

فیدان لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنی ئاماژەی بەوەشکرد، "زۆر گرینگە سەرجەم ئەو گروپانەی هۆکارن بۆ کاری ئاژاوەگێری لە ناو خاکی سووریا لە هاوکێشەکە بکرێنەدەرەوە، هەروەها پێویستە لەمەوبەدوا سوورییەکان بگەرێنەوە شوێنی خۆیان ئێمە وابیردەکەینەوە هیچ ئۆتۆنۆمییەک یاخود ئیمتیازێک هەبێت بۆئەوەی ئێمە لە سووریا لەداهاتوو بەدوای سەربەخۆی بگەرێین."

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختی لە بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان کردەوە و ڕایگەیاند، "پێویستە گوێ بدرێتە ئەو بانگەوازەی کە کراوە و وەک دەرفەتێک سەیر بکرێت. ڕێکخراوەکە پێویستە گۆنگرە ببەستێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە، ئەگەر بێتوو پەنجەرەکانی ئەم پرۆسەیە هەڵبسەنگێنین، ئەمە بۆ تورکیا و ناوچەکەش دەبێت پەنجەرەیەکی کراوە، بەڵام ئەگەر هاتوو کەسانی دیکە بیانەوێت ڕازییان بکات ئەو کات ئێمە بۆ هەموو سیناریۆیەک ئامادەین."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین