خانمە دەستڕەنگینەکەی شاری سلێمانی کۆچی دواییکرد هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

خانمێکی ناسراوی شاری سلێمانی، کە خاوەنی کارگەیەکی شیرینی بە ناوبانگە بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی نەوەد و سێ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ پێنج شەممە (20/ئازار/2025) ئامینە ئەحمەد ئیسماعیل، ناسراو بە ئامینەی جۆڵا خاوەنی کارگەی شیرینی جۆڵا، لە تەمەنی 93 ساڵیدا کۆچی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

شیرینی ئامینەی جۆڵا، یەکێک لە شیرینییە بەناوبانگەکانی شاری سلێمانی و کوردستانە، کەم کەس هەیە لە شیرینییەکانی نەخواردبێت. لەسەرەتای دامەزراندنی کارگەکەیەوە جۆرەها پاقلاوە و شیرینی جیاوازی دروستکردووەو توانیویەتی داهێنان لە کارەکەیدا بکات، هەربۆیە شیرینییەکەی ناوبانگێکی زۆری هەیە.

ئامینەی جۆڵا، دوای نەخۆشکەوتنی کارەکەی بەردەوامەو بەشێوازی دروستکردنی ئەو، کارگەی شیرینییەکە بەڕیوەدەچێت، پێشتر بەهۆی دەستڕەنگینی ئامینەوە شیرینییەکەی نابوبانگێکی زۆری پەیداکردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین