جۆ بایدن: بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران و کۆریای باکوور هەڕەشەی جدین ئێران

نوچه‌نێت

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لە یەکەمین لێدوانی خۆی لە کۆنگرێس بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران و کۆریای باکووری بە هەڕەشەی جدی بۆ سەر ئاسایشی جیهان ناوبرد و جەختی کردەوە ئەمریکا بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی خۆی بە شێوەی دیپلۆماتیک ڕووبەڕووی ئەو هەڕەشانە دەبێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٩ی نیسانی ٢٠٢١، ئاژانسی هەواڵی "دەنگی ئەمریکا" بڵاوی کردەوە، سەرۆکی ئەمریکا گوتی: "بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران و کۆریای باکوور هەڕەشەی جدین بۆ سەر ئاسایشی ئەمریکا و جیهان. ئێمە لە نزیکەوە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان هاوکاری دەکەین بۆ ئەوەی لە ڕێگای دیپلۆماسی و بەرپرچدانەوەی توندەوە هەڕەشەی ئەو دوو وڵاتە چارەسەر بکەین".

بایدن لە لێدوانەکەیدا هیچ ئاماژەیەکی بە گفتوگۆ ئەتۆمییەکان بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی و پرسەکانی تری پەیوەندیدار لەگەڵ ئێران نەکرد.


 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین