ئەپیکور: کۆبوونەوەمان بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت بوو کوردستان- عێراق

نوچە نێت

کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) بڵاوى کردەوە، کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان (ئەپیکور) بڵاوى کردەوە "ئامانجی کۆبوونەوەکان گەیشتن بوو بە بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت کە هاوتەریب و گونجاوبێت لەگەڵ رێککەوتنە یاساییەکان و بودجەی عێراق."

دەنگانێکى شەوى هەینى  (28/ئادار/2025)  بڵاوى کردەوە، کۆمپانیا نێودەوڵەوتییەکانی نەوت و حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نیازێکی پاکەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق و نووسینگەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەستیان بە گفتوگۆ کرد.
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەو، "بۆمان روونبووەوە کە وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەنییە گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێک بکات کە تێیدا رێز لە گرێبەستەکانی ئێمە بگرێت."
ئەپیکور ئاماژە بەوە دەکات، وەزارەتی نەوتی عێراق "هەوڵ دەدات رێگەیەک بگرێتەبەر کە بەشێوەیەکی تاکلایەنە جێگرەوەیەک بۆ چوارچێوە یاساییەکە و گرێبەستە بەرکارەکانمان لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان دابنێت."
کۆمپانیا ئەندامەکانی کۆمەڵەی ئەپیکور ئەو هەنگاوانەی عێراقیان بە "قبووڵنەکراو" ناوبردووە و دەڵێن، "تاوەکو پابەندبوونێک لە حکومەتی عێراقەوە نەبێت، ئامادەنین دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەین."
دەبارەى چارەسەریش ئەپیکور داوایکردووە، لەبارەی شێوازی وەرگرتنی پارەی فرۆشی نەوتی رابردوو و داهاتوو "دڵنیاییەک" هەبێت.

کۆمپانیاى بازرگانى لە نەوت لە هەرێم لە مانگى ئادارى (2023) دواى بڕیارێکى دادگایەکى نێوبژیوانى لە پاریس کارەکانیان راگرت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین