نرخى نەوت لە بازاڕەکان جیهان بەرزبۆوە ئابووری جیهان

نوچە نێت

سەرەڕاى هۆشدارییەکانى دۆناڵد ترەمپ بە سەپاندنى باج بەسەر کڕیارانى نەوتى رووسى نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان کەمێک پاشەکشەى کردبوو، بەڵام ئەمرۆ بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبۆوە، دوو سەرچاوەش جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ناکۆکییەکانى کۆمپانیاکانى نەوتى هەرێم لەگەڵ عێراق بەرداوەمە.

ئەمڕۆ دووشەممە (31/ ئادار/ 2025) ماڵپەڕى (عەرەبیە) بڵاوى کردەوە، دۆنالد ترەمپ هەڕەشەى سەپاندنى باج بەسەر کڕیارانى نەوتى رووسى دەکات.
سەبارەت بە هۆکارەکەشى بەهۆى ئەوەیە مۆسکۆ بەربەست بۆ کۆتاییهێنان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگى ئۆکراینا دەکات، ترەمپ رایگەیاند، لە ڤلادیمێر پووتین تووڕەیە بەڕێژەى (25 و 50%) باج بەسەر کڕیارانى نەوتى رووسى دەسەپێنێت.

ئەمرۆ جارێکى دیکە نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت لە بازاڕەکانى جیهان (74) دۆلارى تێپەڕاند، چاوەڕوان دەکرێت بەهۆى بڕیارەکەى ترەمپ جارێکى دیکە نرخى نەوت بەرزبێتەوە.
ئەو لێدوانانەى ترەپ رەنگدانەوەى بێهیوایى توندە بەرانبەر پوتین بەهۆى بێهیوابوونیەتى لە بەرەوپێشنەچوونى هەنگاوەکانى راگرتنى جەنگى ئۆکراینا، بۆیەش رێکارى نوێى بازرگانى دەگرێتەبەر.
یۆکى تاکاشیما، پسپۆڕى ئابوورى لە کۆمپانیاى نۆرمۆرا رایگەیاند، دەبوو لێدوانەکانى ترەمپ ببێتە بەهێزبوونى نرخى نەوت، بەڵام گومانەکان لەسەر سوود و زیادبوونى بەرهەمى ئۆپێک + لە داهاتووە.
لە لایەکى دیکەوە دوو سەرچاوەى ئاگادار بە رۆیتەرزیان راگەیاندووە، هەناردەى نەوتى هەرێمى کوردستان بەهۆى بەردەوامى ناڕوونى لەسەر تێچووى نەوت و گرێبەستەکان بەربەست درووست بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین