پەرلەمانتارێکی ئیسرائیل: پێویستە دەستبەجێ باڵیۆزخانەی تورکیا دابخرێت تورکیە

نوچە نێت

ئۆهاد تاڵ ئەندامی لێژنەی کاروباری دەرەوەی بەرگریی پەرلەمانی ئیسرائیل لە ڵێدوانێکیدا رەخنە لە بوونی تورکیا لەنێو خاکی سووریا دەگرێت و دەڵێت، "تورکیا وڵاتێکی دوژمنە و  دەبێت دەستبەجێ باڵیۆزخانەی دابخرێت."

ئەمڕۆ چوارشەممە (یەکی نیسان/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئیسرائیل لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە بوونی تورکیا لە سووریا بە ڕۆژنامەی (زە ئۆرشەلیم پۆست)ـی ڕاگەیاندووە، "ئەگەر هاتوو بنکە سەربازی و ئاسمانیەکانی تورکیا لە سووریا جێگیربکرێت، ئەمە دەبێتە بەربەست لەبەردەم ئۆپەڕاسیۆنەکانی وڵاتەکەمان، ئێمە دژایەتی ئەم هەنگاوە دەکەین و بە ئەگەرێکی مەترسی سەیری دەکەین."

ئەو بەرپرسە سەربازییە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئەوان متمانەیان بە ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا نییە و وەک دوژمنی خۆیان سەیری دەکەن و دەشڵێت، "شەرع هەوڵدەدات سزاکانی سەر وڵاتەکەی هەڵگرێت، لێرەدا تورکیا پشتیوانی تەواوەتی خۆی بۆیان بۆ دیمەشق دەربریوە، ئێمە هیچ متمانەیەکمان بە سەرۆکی سووریا نییە."

جگە لەم بەرپرسە ئۆهاد تاڵ ئەندامی لێژنەی کاورباری دەرەوەی بەرگری پەرلەمانی ئیسرائیل ئەندامی پارتیزایۆنزمی ئاینیی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردۆتەوە، ""تورکیا وڵاتێکی دوژمنە و دەبێت دەستبەجێ باڵیۆزخانەی دابخرێت و پێویستە ئیسرائیل رێگری بکات لە بوونی تورکیا لە سووریا، پێویستە ئیسرائیل هاوپەیمانییەتی بەهێز لەگەڵ یۆنان و قوبرسی یۆنان و باشوور دابمەزرێن و پشتیوانی ئەمەریکا لە دژی تورکیا بەدەستبهێنێت."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین