ئەمەریکا بۆ تورکیا: هەرگیز ناگەرێنەوە نێو بەرنامەکانی فڕۆشتنی فڕۆکەی (ئێف 35) تورکیە

نوچە نێت

ئەنقەرە و واشنتۆن لەهەوڵی ئەوەدان بەڕێگەی دانوستاندن سزاکانی (CAATSA)ـی سەر تورکیا هەڵگرن، هەروەها تورکیا دەیەوێت بە رێگەی دیپڵوماسیەوە دەست بە پرۆسەی گەرانەوەی بۆ نێو بەرنامەکانی فڕۆشتنی فڕۆکەی ئێف (35) بکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە (دووی نیسان/2025) ماڵپەڕی (تورکیا گەزەتە) بڵاویکردەوە،  گریگۆری میکس لە لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بەشداری کۆبوونەوەی ڕەوەندی یۆنان لە واشنتۆن کرد و ڕایگەیاند، "هەرگیز تورکیا جارێکی دیکە ناگەرێتەوە نێو بەرنامەی فڕۆکەی ئێف (35) و نابێت بچێتە نێو ئەو خاکە ئەمە لە دەرەوەی پرسیارە، ئێمە پشتیوانی یۆنان دەکەین بۆ ئەوەی باڵادەست بێت لە ناوچەکە، دەبێت هەردوو وڵات بە هاوبەشی پابەندی ئازادی و یەکسانی و دیموکراسی ببن."

لەدوای ئەوەی تورکیا ساڵی (2019) سیستەمی بەگریی ئاسمانی (ئێس 400)ـی لە ڕووسیا کڕی، ئەمەریکا تورکیای لە بەرنامەی ئێف (35) دورخستەوە و سزای (CAATSA)ـی بەسەر وەزارەتی بەرگریی تورکیا سەپاند، تورکیا ئەم سزایانەی بە "ناڕەوا" ناوبردوو داوایکرد بگەرێتەوە نێو بەرنامەکە.

لەگەڵ ئەو ڵێدوانە توندەی ئەو بەرپرسەی ئەمەریکا، ئەنقەرە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ کارکردن و دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان لەگەڵ واشنتۆن.

بەگوێرەی شارەزایان، لەنێوان هەردوو وڵات کۆبوونەوە تەکنیکیەکان ئەنجام دەدەرێت، گفتوگۆ لەبارەی سزاکان و گەرانەوەی بۆ نێو بەرنامەکانی ئێف (35) دەکرێت. لەدوای ئەو هەواڵە نیگەرانی لەلایەن بەرپرسانی تورکیا دروستبووە و بڕیاریشە هەفتەی داهاتوو شاندێک سەردانی واشنتۆن بکەن لەوبارەوە بەشداری چەند کۆبوونەوەیەک بکەن.

ماوەیەک بەر لەئێستا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی فڕۆشتنی فڕۆکەی ئێف (35) بە تورکیا بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، ئێمە کراوەیەن بەرامبەر بە فڕۆشتنی ئەم جۆرە فڕۆکەیە بەڵام بەمەرجێک دەبێت سەرەتا تورکیا سیستەمی بەرگریی ئاسمانی ئێس 400 ی ڕووسیا بێلایەن بکات، جگە لەمەش هاوکاردەبین بۆ تەواوکردنی کڕینی فڕۆکەی ئێف (16). 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین