وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: ئیسرائیل بۆ ناوچەکە هەڕەشەیەکی گەورەیە تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی لێدوانەکانی وەزیرانی ئیسرائیل دژ بە تورکیا دەداتەوە و دەڵێت، حکومەتی ئیسرائیل سیاسەتێکی شەڕانگێزانە و فراوانخوازی هەیە، هەرگیز ناتوانن جینۆسایدی سەر غەززە پەردە پۆشبکەن بە هێرشکردن بۆ سەر سووریا و لوبنان، ئەمە بە ئامانجگرتنی تورکیایە."

ئەمڕۆ هەینی (چواری نیسان/2025) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، لەدوای هێرشە ئاسمانیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا وەزیرانی ئیسرائیل چەند لێدوانێکیان دژی تورکیا ڕاگەیاند، لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەتوندی کاردانەوەی پیشاندا و لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "لێداوانە ئیستفزارییەکانی وەزیرانی ئیسرائیل بەرامبەر بە وڵاتەکەمان ڕەنگدانەوەی دۆخی دەروونی خۆیان و ئەو سیاسەتە دوژمنکارانە کە ئیسرائیل پەیرەوی دەکات."

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەرگیز ناتوانن جینۆسایدی سەر غەززە پەردە پۆشبکەن بە هێرشکردن بۆ سەر سووریا و لوبنان بە ئامانجگرتنی تورکیایە، ئیسرائیل بۆتە گەورەترین هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە و  فاکتەرێکی ناسەقامگیری لە ناوچەکە بەرپاکردووە، پێویستە ئیسرائیل دەستبەرداری سیاسەتە فراوانخوازییەکانی بێت و لە خاکە داگیرکراوەکان بکشێتەوە. بەلاوازکردنی سووریا ناسەقامگیری لەو وڵاتە دروست دەکات." 

ئیسرائیل هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر دیمەشق و فڕۆکەخانەی حەما لە سووریا ئەنجامدا، ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند کە ئەم هێرشە پەیامێکە بۆ تورکیا، هاوكات گیدیۆن سائر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، تورکیا هەوڵی ئەوە دەدات سووریا بکاتە پاشکۆی خۆی و ئێمە لەگەڵ ئەوەنین سووریا ببێتە پاشکۆی تورکیا.  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین