وەزیری دەرەوەی تورکیا: نامانەوێت لە سووریا رووبەڕووی ئیسرائیل ببینەوە تورکیە

نوچە نێت

هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لەبارەی ناکۆکییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل لە سووریا ڕایگەیاند، "تورکیا نایەوێت رووبەڕووی ئیسرائیل بێتەوە و ببێتە لایەنێکی ململانێ لەنێوان سووریا و ئیسرائیل، ئیسرائیل دەسەڵاتی ئیدارەی نوێی سووریا لاواز دەکات ئەم تابڵویە داهاتووی سووریای نوێ نادیار دەکات."

ئەمڕۆ هەینی (چواری نیسان/2025) ماڵپەڕی (ئیندیپێندت) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆبوونەوەی وەزیریانی دەرەوەی ناتۆ لە برۆکسل لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕایگەیاند، "هەڵوێستەکانی ئیسرائیل هەنگاوێکە لە داهاتوو نەک تەنها ناسەقامگیری لە سووریا دورست دەکات بەڵکو کاریگەری بەسەر هەموو ناوچەکە دەبێت."

فیدان ئاماژەی بەوەشکردووە کە هەر رێککەوتنێک لە نێوان ئیدارەی نوێی سووریا و ئیسرائیل بکرێت پەیوەندی بە وڵاتەکەیان نییە و دەشڵێت، "تورکیا نایەوێت رووبەڕووی ئیسرائیل بێتەوە و ببێتە لایەنێکی ململانێ لەنێوان سووریا و ئیسرائیل، ئیسرائیل دەسەڵاتی ئیدارەی نوێی سووریا لاواز دەکات ئەم تابڵویە داهاتووی سووریای نوێ نادیار دەکات."

لەبارەی هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ بۆ هێرشکردنە سەر ئێران وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی، تورکیا هەرگیز لەگەڵ گرژی و ئاڵۆزی نییە، ئێران دراوسێی ئێمەیە، دژی هێرشی سەربازیین و هەر هەنگاوێک بۆ دورستکردنی گرژیی و ئاڵۆزی تەنیا ناسەقامگیری بۆ ناوچەکە دروست دەکات."

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، چەند ڕۆژێکە ئیسرائیل بە توندی بۆردومانی ئەو بنکە سەربازییانەی سووریا دەکات کە تورکیا بەنیازە بنکە سەربازییەکانی خۆی لێدابمەزرێنێت و بەڕوونی هەڕەشە لە تورکیا دەکەن. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین