یەپەگە: کشاندنەوەی هێزەکانمان لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە سەرکەوتووانە جێبەجێ کرا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەمڕۆ هەینی (چواری نیسان/2025) یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، "بەپێی رێککەوتنی ئەم دواییەی نێوان بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری رۆژهەڵاتی سووریا و حکومەتی راگوزەری سووریا، بەرپرسیارێتیی پاراستنی ئاسایش لە شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە بە فەرمی رادەستی هێزەکانی ئاسایشی نێوخۆی گشتی کرا، کە لەژێر چەتری بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کار دەکات."

یەپەگە دووپاتی دەكاتەوە، "کشاندنەوەی بەشێکی هێزەکانمان سەرکەوتووانە جێبەجێ کرا. ئەو هێزانەشی لەوێ ماون، لە چەند رۆژی داهاتوودا بە شێوەی قۆناخ بە قۆناخ و رێکخراو سەرلەنوێ بڵاودەکرێنەوە."

 هەروەها دەشڵێت، "یەکینەکانی پاراستنی گەل و یەکینەکانی پاراستنی ژن بەردەوام دەبن لە پابەندبوون بە بنەماکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و ویستی گەل؛ هەروەها بەردەوام دەبین لە گونجاندنی هەڵوێستمان لەگەڵ داواکارییە ستراتیجییەکانی قۆناخی نوێ"ی سووریا کە لە دوای رووخانی بەشار ئەسەد لە 8ی کانوونی یەکەمەوە هاتووەتە کایەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین