ئافرەتێک گیانی لە دەستدا هەواڵ

نوچەنێت: ئافرەتان

لە ڕووباری تەنکاتوور لە قەزای مێرگەسور، ئافرەتێکی تەمەن 27 ساڵ خنکا، بەرگری شارستانی سۆران سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی.

ئەمڕۆ شەممە( پێنج/ نیسان/2025) بەرگری شارستانی سۆران ڕایگەیاند: ژنێکی تەمەن 27ساڵ بە ناوی ( ئاڤێستا یوسف) کەوتووەتە ناو ڕووباری تەنکاتوور نزیک شانەدەر لە قەزای مێرگەسور، ئێستا تیمەکان بە دوای دۆزینەوەی تەرمەکەن.

بە پێی زانیارییەکان، ئافرەتەکە خەڵکی سنووری شاری هەولێرە، ناوی (ئاڤیستا یوسف)ەو پیشەی مامۆستایە، بە مەبەستی گەشت و سەیران ئەمڕۆ چوونەتە ئەم ناوچەیە. 

تیمەکانی فریاگوزاری لە بەشی پۆلیسی بەرگریی شارستانی قەزای مێرگەسور و چەند تیمێکی دیکەی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە دوای دۆزینەوەی تەرمەکەدا دەگەڕێن.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین