جگە لە ئەمەریکا و ئیسرائیل و قەتەر، ئیماراتیش بەشداری لە مانۆری ئاسمانی یۆنان دەکەن تورکیە

نوچە نێت

مانۆری ئاسمانی فرەنەتەوەیی ئینیۆچۆس لە بنکە سەربازییەکانی ئەندراڤیدایا لە (31) ئادار تاوەکو (11)ـی نیسانی (2025) لە یۆنان بەڕێوەدەچێت، بە بەشداری ئەمەریکا و ئیسرائیل، هەروەها هەریەک لە قەتەر و ئیماراتیش بەشداری مانۆرەکە دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (شەشی نیسان/2025) ئاژانسی (T24) بڵاویکردەوە، مانۆری ئاسمانی فرەنەتەوەیی ئینیۆچۆس لە بنکە سەربازییەکانی ئەندراڤیدایا بە بەشداری هەریەک لە ئەمەریکا و ئیسرائیل و چەند وڵاتێکی عەرەبی وەک قەتەر و ئیمارات لە یۆنان بەڕێوەچوو.

لەم قۆناغەدا ئەمەریکا لەگەڵ ئێران بەهۆی قەیرانە ئەتۆمیەکان لە ململانێدان. بەشداریکردنی وڵاتانی عەرەبی لەم مانۆرەدا لەگەڵ ئیسرائیل ئاماژەیەکە بۆ بە‌هێزبوونی پەیوەندییەکانیان. هەر چەندە قەتەر یەکەمجاریەتی هاوشانی ئیسرائیل بەشداربێت.

لە مانۆرەکەدا ئەمەریکا بە فڕۆکەی جەنگی (ئێف- 16) و فڕۆکەی سووتەمەنی (KC-46 و KC-135) بەشداریکردووە، هەروەها ئیسرائیلیش بە فڕۆکەی جۆری (G-550) بەشدار دەبێت و ئیماراتیش بە فڕۆکەی میراج (9-2000) بەشداری دەکات و قەتەریش بە فڕۆکەی جەنگی (ئێف- 15) نمایشەکانی ئەنجام دەدات.

دەستپێکردنی مانۆرەکە لە یۆنان لە (31)ـی ئادار تاوەکو (11) نیسان بەردەوام دەبێت و جگە لەم وڵاتانە هەریەک لە وڵاتانی هاوپەیمانانی وەک فەرەنسا و ئیتاڵیا و هیندستان و ئیسپانیاش بەشدار دەبن، شارەزایانیش پێیان وایە لەداهاتوو بەشداربوونی وڵاتانی عەرەبی و لەگەڵ ئیسرائیل وەک هاوپەیمانییەک لەم مانۆرە دەبێتە کەم بوونەوەی گرژییەکانی ئەو وڵاتانە لەگەڵ یەکتری.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین