مامەڵەكردن بە دراوی ئەلیكترۆنی لە هەرێمی كوردستان قەدەغە دەكرێت کوردستان- عێراق

نوچە نێت

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیێندراوێکدا مامەڵەکردن بە هەموو جۆرەکانی دراوی ئەلیکترۆنی و فۆرێکس و (USDT) قەدەغە دەکات، چونکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕێگە پێدراو نییە.

ئەمڕۆ سێشەممە (هەشتی نیسان/2025) بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایش ڕاگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "داوا لە هاووڵاتییان دەکەین بۆ ئەوەی تووشی زیانی ماددی نەبن دووربکەونەوە لەو مامەڵانە و پارەکانیان بە فیڕۆ نەدەن" مامەڵەكردن بە دراوی ئەلیكترۆنی قەدەغە كرا.

ئاسایشی هەولێر دووپاتی دەكاتەوە، "ئاگاداری گشت كۆمپانیا و بڕۆكەرەكان دەكەینەوە لە ڕێگەی سۆشیال میدیا ڕێكلام بۆ فۆڕێكس و دراوە ئەلیکترۆنییەکان نەكەن بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە."

دەقی ڕاگەیێندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر:

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین