هاکان فیدان کاتی کۆبوونەوەی ئەردۆغان و ترەمپ ئاشکرا دەکات تورکیە

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا لەبارەی سەردانەكەی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ تورکیا و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "لە ئێستادا هیچ بابەتێكی دیاریکراو نییە، لەنێوان وەزارەتەکانی دەرەوەی هەردوو وڵات، تەنها گفتوگۆ لەبارەی چەند پرسێكەوە دەكرێت."

ئەمڕۆ یەکشەممە (13/نیسان/2025) ماڵپەڕی (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆتا ڕۆژی کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا لە کۆنگریەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، "كاتی سەردانیکردنی دۆناڵد ترەمپ بۆ تورکیا و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تاوەکو ئێستا دیاری نەکراوە، نازانرێت ئایا کۆبوونەوەکە لە تورکیا بەڕێوەدەچێت یان لە ئەمەریکا، بەڵام ئەم پرسە و چەند برسێکی دیکە لەنێوان هەردوو وەزارەتەکەمان لە ئێستادا کاری جددی لەسەر دەکەین."

لەبارەی کێشەکانی سووریا و سەردانیکردنی ئەردۆغان بۆ ئەو وڵاتە گوتی، "ئێمە هەر کاتێک پێویست بێت لەگەڵ لایەنەکان گفتوگۆ دەکەین بۆ دامەزراندنی ڕێساکانی بارودۆخی ناوچەکە و نەهێشتنی ململانێکان بۆ ئەوەی رووبەرووبونەوە لەگەڵ هیچ لایەنێک ڕوونەدات ئینجا ئەگەر ئیسرائیل بێت یان ئەمەریکا، ئامانجی ئێمە ڕێگریکردنە لە فڕینی فڕۆکە لە ناوچەکە بۆئەوەی هیچ ڕووداوێکی نەخوازراو ڕوونەدات."

 دەشڵێت، "بەگشتی سەرۆکەکەمان ویستێکی ئاوای هەیە، کاردەکەین لەسەر مەرجەکانی  کات و بەرواری سەردانەکە، هەرکاتێک مەرجەکان جێبەجێکرا و بارودۆخەکە گونجاو بوو خۆشی پێیخۆشە سەردانی سووریا بکات."

وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆتا ڕۆژی کۆربەندەکە ڕاشیگەیاند، کە میواندارای زیاتر لە (6) هەزار کەسیان کردووە و (21) سەرۆکی وڵاتان و حکومەت و (64) وەزیر لە (155) وڵات بەشداری کۆربەندەکەیان کردووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین