تورکیا و سووریا پەیوەندییە بازرگانییەکانیان دەبەنە قۆناغێکی نوێ تورکیە

نوچە نێت

عومەر پۆلات وەزیری بازرگانی تورکیا لەگەڵ شاندێکی بازرگانیی سبەی سەردانی دیمەشقی پایتەختی سووریا دەکەن، لەگەڵ بەرپرسانی سووریا کۆدەبنەوە و تاوتوێی پرسەکانی بازرگانی و گومرگ و بوارەکانی گواستنەوە و دارایی وەبەرهێنا و بانکی و چەند گرێبەستێکی بواری وزە دەکەن و چەندین ڕێککەوتن لەم بوارانەدا واژۆ دەکەن.

ئەمڕۆ سێشەممە (15/نیسان/2025) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، سبەی بەسەردانێکی فەرمی وەزیری بازرگانی تورکیا لەگەڵ سەرۆکی ڕێکخراوی چەتری بازرگانی وڵاتەکەی سەردانی سووریا دەکەن هەردوولا لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا پەیوەندییە بازراگانییەکانیان دەبەنە قۆناغێکی نوێ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی میدیای تورکیا بڕیارە چەند کۆبوونەوەیەکی بارزگانی لە (16-17)ـی نیسان لە سووریا بەڕێوەبچێت، چەندین کەسانی بازرگان و سەرۆکەکانی ژوور و سەندیکاکان بەشداری کۆبوونەوەکان بکەن، هەروەها تاوتوێی پرسەکانی بازرگانی و گومرگ و بوارەکانی گواستنەوە و دارایی وەبەرهێنا و بانکی و چەند گرێبەستێکی بواری وزە دەکەن و چەندین ڕێککەوتن لەم بوارانەدا واژۆ دەکەن.

لە چوارچێوەی سەردانەکەی عومەر پۆلات لەگەڵ نیدال شار وەزیری ئابووری سووریا و محەمەد یوسر برنیە، وەزیری دارایی و یاروب بەدیر وەزیری گواستنەوە و قوتیبە ئەحمەد بێدەوی بەڕێوەبەری دەسەڵاتی بەندەرەکانی وشکانی و دەریایی سووریا کۆدەبێتەوە و تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵیەکانی هەردوو وڵات دەکەن.

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لەدوای روخانی رژێمی بەشار ئەسەد، تورکیا و سووریا بەفەرمی پەیوەندییەکانیان لە هەموو بوارەکان ئاساییکردەوە، چونکە لە سەردەمی رژێمی ئەسەددا پەیوەندیی بازرگانیی هەردوو وڵات لە زۆر رووەوە سنووردار کرابوو.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین