سەرۆك بارزانی لەگەڵ ژمارەیەك نووسەر و ڕۆشنبیری عەرەب كۆبووەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە (17/نیسان/2025) لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەك نووسەر و ئەدەبناس و ڕۆشنبیری عەرەب كرد كە بەبۆنەی كردنەوەی حەڤدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێبی هەولێر سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
بارەگای بارزانی لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە كۆبوونەوەكەدا شاندی نووسەران و ڕۆشنبیرانی عەرەب "پێزانینیان بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە خەباتی گەلی كوردستان و پاڵپشتیكردنی فەرهەنگی پێكەوەژیان و سەقامگیری هەبوو و هەروەها ستایشی كولتووری میواندۆستی و ڕۆحی یەكترقبووڵكردن و ڕێزگرتنی گەلی كوردستانیان كرد و وەك نموونەیەكی باڵا و جیاواز لە ناوچەكە وەسفیان كرد."
هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی بە گەرمی بەخێرهێنانی شاندی میوانی كرد و كورتەیەكی لە مێژووی خەباتی گەلی كوردستان و قۆناغی ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین بۆ شاندی میوان خستەڕوو و جەختی لەوە كردەوە كە سەركەوتنی ئەزموونی هەرێمی كوردستان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە گەلی كوردستان لەدوای ڕاپەڕین، لێبوردە بوو و دەستی بۆ تۆڵەسەندنەوە لە نەیارەكانی نەبرد و لاپەڕەیەكی تازەی لە ژیانی سیاسیی خۆی كردەوە. سەرۆك بارزانی لە گوتەكانیدا پەیوەست بە بارودۆخی سیاسیی عێراق جەختی لەوە كردەوە كە بۆ چارەسەركردنی كێشەكان پێویستە لە چوارچێوەی دەستووردا هەموو لایەك پابەندی بنەماكانی هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان بن.
ڕاگەیێندراوە دەشڵێت، لەبەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا لەبارەی كێشە جەوهەرییەكانی ناوچەكە و بارودۆخی سووریا ئامادەبوان كۆمەڵێك پرسیار و تێبینیان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد و سەرۆك بارزانیش وەڵامی تێبینی و پرسیاری ئامادەبوانی دایەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment