ژنە مامۆستایەکی کورد بە پێنج ساڵ زیندانی حووکم درا هەواڵ
ژنە مامۆستایەکی کورد، بەهۆی ئەوەی بە شێوەیەکی خۆبەخش منداڵانی فێری زمانی کوردی کردووە بە پێنج ساڵ زیندانی حووکم درا. 

رۆژی ھەینی(18/نیسان/2025) ژنە مامۆستایەکی خەڵکی شاری سنە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە ناوی (سروە پورمحەممەدی) بە تۆمەتی دروسکردنی گروپی نا یاسایی دەستگیرکرا و بە ماوەی پێنج ساڵ زیندانی حووکم درا.

سروە پور محەمەدی کارمەندی ڕێکخراوی نۆژین و مامۆستای زمانی کوردییە، لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران بە پێنج ساڵ زیندانی حووکم درا، پێشتریش زارا محەمەدی بە هەمان تۆمەت و لە هەمان ڕێکخراو سزای زیندانیکردنی بۆ دەرچوو، بەڵام بەر لە وادەی تەواوکردنی حووکمەکەی ئازادکرا.

لە دام و دەزگا فەرمییەکانی ئێران، بە ناوەندەکانی خوێندنیشەوە تەنیا کار بە زمانی فارسی دەکرێت، بەم هۆیەوە کوردەکان بۆ فێربوونی زمانی دایک پەنا دەبەنە بەر دروستکردنی ڕێکخراو و ناوەندی کولتووری.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین