كۆبوونەوەی نێوان ئێران و ئەمەریکا لە ڕۆما دەستیپێکرد ئێران

نوچە نێت

بە ئامانجی بەشداریکردن لە گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەمەریکا عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گەیشتە ڕۆما و ستیڤ ویتکۆف، نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست نوێنەرایەتی ئەمەریکا دەکات لە كۆبوونەوەكەدا.

ڕۆژی شەممە (19/نیسان/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، دووەمین دانوستاندنەکانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمەریکا لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا دەستیپێکرد و بڕیارە هەردوولا گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکانی کۆماری ئیسلامی و کۆتاییهێنان بە سزاکانی ئەمەریکا لەسەر ئەو وڵاتە بکەن.

ئێران بەردەوام دووپاتی دەکاتەوە، "لە ئەگەر هاتنە كایەی هەر ڕێککەوتنێک، دەبێت ئەم ڕێككەتنە کۆتایی بە سزاکان بهێنێت و نیگەرانیەکان چارەسەر بکات، گەرەنتی و پاراستنی وڵاتەکەمان هەبێت لە داهاتوودا".

جێگەی ئاماژە پێدانە، دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیدا لە (2018) دا یەکلایەنە لە رێککەوتنی هەمەلایەنە لەگەڵ ئێران کشایەوە و هەڵمەتی فشاری لە دژی کۆماری ئیسلامی دەستپێکرد و بەم دواییانە جارێکی تر هەڕەشەی لە ئێران کرد ئەگەر لەگەڵ ئەمەریکا نەگاتە ڕێککەوتن لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی.

هاوکات هەریەک لە ئەمەریکا و ئیسرائیل و ئێران بە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی تۆمەتبار دەکەن، تاران نکۆڵی لێدەکات و ڕەتی کردەوە.

ڕۆژی شەممەی (2025/4/12) گەڕی یەكەمی دانووستاندنەكانی نێوان تاران و واشنتۆن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران بە میوانداری و نێوەندگیری سەڵتەنەی عومان بەڕێوەچوو. دوای دانیشتنەکە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "گفتوگۆكان بە شێوەیەكی باش بەڕێوە دەچێت"، لە بەرامبەردا، عەباس عێراچی، وەزیری دەرەوەی ئێران گوتی، "نزیکەی دوو کاتژمێر و نیو گفتوگۆی ناڕاستەوخۆمان كرد، گفتوگۆكان ئەرێنی بوو". هەروەها وڵاتانی جیهان بە بایەخەوە باسی گفتوگۆی هەردوو وڵاتیان کرد و چاوەڕوان دەکرێت ئەنجامی ئەرێنی لێ بكەوێتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین