مارۆكۆ ڕۆبیۆ: پێویستە یەکێتیی ئەوروپا سزای زیاتر بەسەر ئێران دا بسەپێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند، "پێویستە ئەوروپا بڕیار بدات کە ئایا ئامادەیە سزاکان بەسەر ئێراندا بسەپێنێت لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم وڵاتە لە پرسی ئەتۆمی".

ڕۆژی شەممە (19/نیسان/2025) ماڵپەڕی (شەرقولئەوسەت) بڵاویکردەوە، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا لە پاریس ڕایگەیاند، "ئەوروپییەکان دەبێت لە داهاتوودا بڕیار بدەن، پێویستە هەموومان ئاگاداری ئەوە بین ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی دەڵێت نەک تەنها ئێران پابەند نەبووە، بەڵکو ئێران زۆر نزیکە لە چەکی ئەتۆمی."

ڕوبیۆ گوتیشی، "ئیدارەی ئەمەریکا بەدوای چارەسەرێکی ئاشتییانەدا دەگەڕێت لەگەڵ ئێران، بەڵام هەرگیز ڕێگە نادات ئەو وڵاتە چەکی ئەتۆمی دروست بکات".

سەبارەت بە ئەگەری رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و ئێران وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوتی، "دەبێت بڕیاری یەکێتیی ئەوروپا بڕیارێک بێت کە ڕێگری لە ئێران بکات لە هەبوونی چەکی ئەتۆمی نەک تەنها لە ئێستادا بەڵکو لە داهاتووشدا".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین