ژیری دەستکرد جێگای نیوەی کارمەندانی ڕووسیا دەگرێتەوە بابەتی گشتی

نوچە نێت

وەزیری پەرەپێدانی دیجیتاڵی ڕووسیا ڕایگەیاند، دەتوانێت لانی کەم نیوەی شوێنی کارمەندانی بە زیرەکی دەستکرد بگۆڕێت.

ڕۆژی شەممە (19/نیسان/2025) ماڵپەڕی (ئارتی) بڵاویکردەوە، شادیڤ، وەزیری پەرەپێدانی دیجیتاڵی ڕووسیا لە پانێلێکدا تیشکی خستە سەر تواناکانی ژیری دەستکرد لە گۆڕینی کارەکانی کەرتی خزمەتگوزاری گشتی و ڕایگەیاند، "من لەو باوەڕەدام AI دەتوانێت جێگەی نیوەی فەرمانبەرانی گشتی بگرێتەوە، لەوانەیە زیاتریش بێت، بەڵام هەندێک پیشەی وەک پزیشک و مامۆستا ناگرێتەوە".

شادیڤ باسی لە پلانەکانی وەزارەت کرد سەبارەت بە بەڕێوەبردنی داتای هاووڵاتیان، باشترکردنی دەستگەیشتنی هاووڵاتییان بە خزمەتگوزارییە حکومییەکان و ڕێگەدان بە کۆمپانیاکان بۆ سەلماندنی سی ڤی بەرامبەر داتای فەرمی و پاراستنی تایبەتمەندی کەسی و گووتیشی، "ڕاپۆرتەکانی حکومەت ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕووسیا زیاتر لە (3) ملیۆن کارمەندی گشتی لە بوارەکانی حوکمڕانی، ئاسایش و خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان دامەزراندوە. وەزارەتی دارایی لە (2019) دا مەزەندەی کرد کە بۆ هەر (10) هەزار هاووڵاتییەک زیاتر لە (160) کارمەندی گشتی هەیە."

ڕووسیا هیواخوازە لە مانگی کانوونی یەکەمدا ببێتە پێشەنگی جیهانی لە تەکنەلۆژیای ژیری دەستکرد، سەرۆکی ڕووسیاش دەڵێت، "وڵاتەکەم دەبێت نەک تەنها لە داهێناندا بەڵکو لە ئاستی جێبەجێکردندا و ناساندنی ژیری دەستکرد لە هەموو بوارەکانی ژیاندا پێشەنگ بێت".

جێگەی ئاماژە پێدانە، لە مانگی تشرینی یەکەمدا، پوتین فەرمانی کرد پێداویستی کارمەندان لە دەزگا جۆراوجۆرەکان هەڵبسەنگێندرێت و پێشنیاری کرد، "لەوانەیە تەکنەلۆجیا ببێتە هۆی کەمکردنەوەی کارمەندان بە لایەنی کەمەوە بە رێژەی (10٪).

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین