سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا لەگەڵ شاندێکی حەماس کۆبووەوە تورکیە

نوچە نێت

دەزگای هەوڵگیری (میت)ـی تورکیا پێشوازی لە شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتیی محەمەد دەروێش سەرۆکی ئەنجومەنی حەماس شورا كۆبووەوە، تیایدا هەردوولا تاوتوێی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکانیان بۆ غەززە کرد، کە بەهۆی گەمارۆکانی ئیسرائیل لەو ناوچانە کارەساتێکی مرۆیی دروستکردووە.

ئەمڕۆ شەممە (19/نیسان/2025) ماڵپەڕی (حووریەت) بڵاویکردەوە، ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی دەزگای هەواڵگیریی توركیا (میت) لەگەڵ شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتیی محەمەد دەروێش سەرۆکی ئەنجومەنی حەماس شورا کۆبوونەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە كۆبوونەوەكەدا، هەردوولا تاوتوێی گەمارۆکانی ئیسرائیلیان کرد بۆ سەر غەززە، کە لە ئێستادا کارەساتێکی مرۆیی دروستکردووە، هەروەها باسیان لە ڕێوشوێنی پێویستکرد بۆ گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان و هەماهەنگی نێودەوڵەتییەکان بۆ خەڵکی غەززە.

لە کۆبوونەوەکەیاندا جەخت لە هەوڵەکانیان کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەنجامدانی جینۆسایدی ئیسرائیل لە غەززە و دووبارە گەیشتن بە ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی هەمیشەیی لەنێوان حەماس و ئیسرائیل.

هاوكات کاڵن پشتیوانی خۆی بۆ خەڵکی غەززە نیشاندا و ڕایگەیاند کە سیاسەتی داگیرکاری و فراوانخوازی  ئیسرائیل لەلایەن ئێمەوە ڕەتکرایتەوە و تورکیا هەمیشە پاڵپشتی ئاگربەستێکی هەمیشەییە لە غەززە دەکات. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین