ڕووسیا ئاگربەستی ڕاگەیاند و هێرشەکانی بۆ سەر ئۆکراینا وەستاند
نوچە نێت
ئەمڕۆ شەممە (19/نیسان/2024) ماڵپەڕی (a habar) بڵاویکردەوە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لە داوای ڕاگەیاندنی ئاگربەست بەهۆی جەژنی هەستانەوەی مەسیحییەکان لەلایەن ڤلادیمێر پووتین لە ڕاگەیێندراوێکدا لە تۆری کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند، "لەئێستادا لە سەرانسەی ئۆکرینا زەنگی ئاگادارکردنەوەی هێرشی ئاسمانی لێدەدرێت، بوونی درۆنی شەهید لە ئاسمانەکانی ئۆکراینا ڕووی ڕاستی پۆتین بەرامبەر جەژنی مەسیحییەکان و ژیانی هەزارەها مرۆڤ بە ڕوونی دەردەخات."
سەرۆکی رووسیا بەهۆی جەژنی ەسیحییەکان لە (19)ـی نیسانەوە تاوەکو (21)ـی نیسان ئاگربەستی ڕاگەیاند، ئاندری کۆڤالێنکۆ سەرۆکی ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی زانیاری ناراست لە ئەنجومەنی ئاسایشی وەزارەتی بەرگریی ئۆکراینا ڕاگەیاندنی، ئاگربەستی سەرۆکی رووسیا بە درۆخستەوە و گوتی، هەرچەندە رووسیا ئاگربەستی بۆ ماوەی دوو رۆژ ڕاگەیاند بەڵام سوپای رووسیا بەردەوامە لە هێرشکردن بۆ سەر بەرەکانی ئۆکراینا.
هەروەها سەرۆکی رووسیا جگە لەوەی ئاگربەستی ڕاگەیاند، داواشی لە سەرۆکی ئۆکرینا کرد و ڕاشیگەیاند، کە وڵاتەکەیان چاوەروانە هەمان هەنگاوبنێن و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان بۆ سەر رووسیا ڕابگرن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment