کەشتییەکی تورکیا دەکەوێتە بەر هێرشەکانی ئەمەریکا تورکیە

نوچە نێت

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، لەکاتی هێرشێکی ئەمەریکا بۆسەر بەندەری ڕاس عیسا لە یەمەن و بە ئامانج گرتنی حووسیەکان کەشتییەکی وڵاتەکەمان لە بەندەرەکە زیانی بەرکەوتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە (20/نیسان/2025) ماڵپەڕی (حووریەت) بڵاویکردەوە، بەگوێرەی سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، کەشتییەکی سووتەمەنی تورکیا لە بەندەری ڕاس عیسا لە یەمەن بەهۆی هێرشێکی ئەمەریکا بۆ سەر حووسیەکان زیانێکی زۆر لە کەشتییەکە داوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاماژەی بەوەشکردوە، هێرشەکەی ئەمەریکا لە ئێوارەی (17)ـی نیسان ئەنجامدراوە بۆ سەر تێرمیناڵی نەوتی ئەو بەندەرە، کە حوسییەکان بەرێوەیدەبەن، بەوهۆیەشەوە زیان بەر کەشتیەکە کەوتووە، کە لەلایەن کۆمپانیاکانی تورکیا بەڕێوە دەبردرێت و بەدواداچوون بۆ رووداوکە کراوە.

 وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ئاشکرای دەکات کە کەشتییەکەیان ویستویەتی بەر لە هێرشەکە بەندەرە بەجێبهێڵێت، بەڵام لەلایەن حوسییەکانەوە ڕێگەی لێگیراوە، لەدوای ئەو رووداوەش وەزارەتی دەرەوەی تورکیا و باڵیۆزخانەی تورکیا دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەیان لێ ئاگادارکردۆتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەوانەی لەنێو کەشتییەکەبوونە (4) کەسیان هاووڵاتی تورکن، (22) کەسیش خەڵکی هیندستان بوونە، لەکاتی هێرشەکەدا هیچ کەسیان زیانی گیانیان نەبووە و سەڵامەتن.

جێگەی ئاماژە پێدانە، لەم هێرشەی ئەمەریکا بۆ سەر بەندەری ڕاس عیسا لە شاری حودەیدە لە ڕۆژئاوای یەمەن بۆ سەر حووسیەکان، نزیکەی (80) گیانیان لە دەستدا و (150)کەسیش برینداربوون.  

  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین