چین لەسەر باجی گومرگ هۆشداری بە وڵاتان دەدات ئابووری جیهان

نوچە نێت

چین واشنتۆنی بە خراپ بەکارهێنانی باجی گومرگی تۆمەتبار دەكات و هۆشداری دا بە وڵاتان لە ئەنجامدانی هەر جۆرە ڕێکەوتنێکی ئابووری فراوانتر لەگەڵ ئەمەریکا ئەگەر ئابووریی ئەو وڵاتە بخاتە مەترسییەوە.

ڕۆژی دووشەممە (21/نیسان/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، وەزارەتی بازرگانی چین ڕایگەیاند، پەکین بە توندی دژایەتی هەر لایەنێک دەکات کە چین بەکاربهێنێت بۆ بەرژەوەندییەکانی خۆی لەگەڵ ئەمەریکا. 

وەزارەتەکە وەڵامی ڕاپۆرتێکی بلومبێرگ دەداتەوە کە بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە ئیدارەی ترەمپ ئامادەکاری دەکات بۆ فشار خستنە سەر ئەو وڵاتانەی داوای کەمکردنەوەی باجی گومرگی یان لێخۆشبوون لە ئەمەریکا دەکەن بۆ سنووردارکردنی بازرگانی لەگەڵ چین.

پێویستە ئاماژە بۆ ئەوە بکرێت لە زنجیرەیەک هەنگاودا، واشنتۆن باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی چینی بۆ (%145) بەرزکردەوە، ئەمەش وای لە پەکین کرد باجی تۆڵەسەندنەوە بە رێژەی (%125) بەسەر کاڵاکانی ئەمەریکا دابنێت.

بڕیارە لەم هەفتەیەدا پەکین کۆبوونەوەیەکی ناڕەسمی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ببەستێت و واشنتۆن تۆمەتبار بکات بە توندوتیژی و دژایەتی کردنی هەوڵەکانی جیهان بۆ ئاشتی و گەشەپێدان لە ڕێگەی بەکارهێنانی باجی گومرگی.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، جەیمیسۆن گریر، نوێنەری بازرگانی ئەمەریکا وتی نزیکەی (50) وڵات پەیوەندییان پێوە کردووە بۆ تاوتوێکردنی باجی گومرگی زۆر کە دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەپاندوویەتی بەسەریاندا، لەو کاتەوە چەندین گفتوگۆی دوولایەنە لەسەر باجی گومرگی ئەنجامدراوە، ژاپۆن بیر لە زیادکردنی هاوردەکردنی سۆیا و برنج دەکاتەوە وەک بەشێک لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمەریکا و ئەندۆنیزیا پلانی زیادکردنی هاوردەکردنی خۆراک و کاڵاکانی ئەمەریکا و کەمکردنەوەی داواکاری لە وڵاتانی ترەوە هەیە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین