كۆمیسیۆن وادەی تۆماری دەنگدەرانی بۆ ماوەی مانگێک درێژكردەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتووی عێراق ئۆفیسی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە هەولێر ماوەی تۆمارکردنی دەنگدەرانی بۆ ماوەی یەک مانگ درێژکردەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە (24/نیسان/2025) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاویکردەوە، مەروان محەمەد، سەرۆکی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، "لەمڕۆوە تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران بۆ ماوەی یەک مانگ درێژکرایەوە، تاوەکو دەنگدەران بتوانن باشتر کارەکانییان ڕایی بکەن بە تایبەتی ئەو دەنگدەرانەی بۆ یەکەم جارە دەنگ دەدەن".

مەروان محەمەد ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، کە (53) سەنتەری تۆمارکردن لە هەولێر لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانەوە بەڕیوە دەبردرێن و کاری دەنگدەران ئاسانتر دەکەن.

جێگەی ئاماژە پێدانە، سەرۆکی ئۆفیسی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لە دەنگدەران کرد کە لە کاتی سەردانی کردنەکانیاندا بەڵگەنامە پێویستەکان لەگەڵ خۆیان ببەن وەک ناسنامەی نیشتمانی، کارتی بەشە خۆراک و کارتی نیشتەجێبوون بۆ تەواوکردنی تۆمارکردنیان و بەدەستهێنانی کارتی بایۆمەتری دەنگدەر کە پێویستییەکی سەرەکییە بۆ دەنگدان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین