قەبارەی بازرگانی نێوان ئێران و ڕووسیا بۆ چوار ملیار بەرز دەبێتەوە ئێران

نوچە نێت

وەزیری وزەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لەگەڵ ئێران بەرزبووەتەوە، بە جۆرێک قەبارەكەی گەیشتووەتە (4.8) ملیار دۆلار لە ساڵی ڕابردوودا.

ڕۆژی شەممە (26/نیسان/2025) ماڵپەڕی (ئێرنا) بڵاویکردەوە، سێرگی تسیڤیلیڤ، وەزیری وزەی ڕووسیا کە هاوکات سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئابووریی هاوبەشی ئێران و ڕووسیایە دەڵێت، بازرگانی ساڵانەی ئەو وڵاتە لەگەڵ ئێران بە رێژەی (16.2٪) بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە (4.8 ملیار دۆلار لە ساڵی (2024)دا.

وەزیری وزەی ڕووسیا دەشڵیت، "ئێران هاوبەشێکی باوەڕپێکراوی ڕووسیایە، مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ ڕێکەوتنی هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات ئەمساڵی کردووە بە ساڵێکی گرنگ لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکاندا".

هەروەها  ئەو وەزیرەی ڕووسیا دووپاتی دەكاتەوە، تاران و مۆسکۆ بەردەوامن لە دیالۆگی چالاکانەیان کە هێزی پاڵنەرە لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا.

جێگەی ئاماژە پێدانە، تسیڤیلیڤ و موحسین پاکنەژاد، وەزیری نەوتی ئێران بەڵگەنامەی کۆتایی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنەکەیان واژۆ کرد، هەروەها بەڵگەنامەیەکی تریشیان لەسەر توێژینەوەی خانە و چارەسەری جینات لە ڕێوڕەسمێکدا واژۆ کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین